هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی موحسێن ئەحمەدزاده، دیسان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە بۆ جاری دووهەم دەسبەسەر کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، موحسێن ئەحمەدزادە، خەڵکی گوندی کۆسەکەرێزی مەهاباد بۆ یەکەمینجار ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی دەسبەسەر کرا و پاش ١٤ رۆژ دوای ئازادکردنی کاتی بە بارمتە و دوای بانگکردنی بۆ دادگای مەهاباد دیسان دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە.
موحسێن جاری یەکەم رۆژی ٢٢ی ڕەزبەر ١٤٠٠ لە گوندی خۆیان لەگەڵ براکەی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا و بە دانانی بارمتە بۆ شێوەی کاتی ئازاد بوو.