بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی خەراپ ئەلجەبیر هەڵکەوتوو لە ناوچەی حەسەکە، کرایە ئامانجی چەندین مووشەک.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریە “سانا” ڕۆژی سێشەممە ٢ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بە ٥ مووشەک هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی خەراپ ئەلجەبیر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر کوژراوان و بریندارانی ئەو هێرشە لەبەردەستدا نییە.
هەواڵدەریی سانا هەروەها ڕایگەیاند کە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە مەیدانی نەوتی ئەلعەمەر و مەیدانی گازی کۆنیکۆ لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور و خەراپ ئەلجەبیر لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بوونەتە ئامانجی چەندین هێرشی مووشەکیی.