لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ڕۆژی ڕابردوو ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، رۆژی دووشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی شەهری کورد بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لە شەقامەکانی ئەو شارە، کرێکارانی دەرکراوی کانگای زێڕی ئاغەڕە لە شاری تیکاب لە شوێنی کارەکەیان، کرێکارانی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ڕۆنی فریکۆ لە سیرجان لەبەردەم فەرمانداریی ئەو شار و کۆمەڵێک لە نەخۆشەکانی تالاسمی ” کەم خوێنی” لەبەردەم بینای زانستە پزیشکییەکان لە شاری شیراز بەڕێوە چوو.