ملانی جولی وەزیری دەرەوەی کانادا، ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی دەبێ وڵامدەری تاوانی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینیەکە بێ.
ڕۆژی دووشەممە ١ی سەرماوەز، لە کاتی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بنەماڵەی کوژراوانی فڕۆکەی ٧٥٢ی ئۆکراینی کە لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوە خرایە خوار، ملانی جولی وەزیری دەرەوەی کانادا، ڕایگەیاند کە دەبێ کۆماری ئیسلامی دەبێ وڵامدەری ئەم جنایەتەی بێت.
ملانی جولی لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە تویتێر لەم بارەیەوە نووسی : کانادا بۆ ڕوونکردنەوە و دادگایی و وڵامی کۆماری ئیسلامی لە پەروەندەی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینیەکە لەسەر خەتە.
فڕۆکەی ژمارە ٧٥٢ی تاران- کییێف لە ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٨ چەند ساتێک دوای هەستانی لە فڕۆکەخانەی خومەینی تاران بە دوو مووشەک لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە کرایە ئامانج و بووە هۆی کوژرانی ١٧٦ کەسی ناو فڕۆکەکە.