کاک خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە پەیامی نەورۆزیی خۆیدا هیوای خواست ساڵی نوێ بە ئەزموون وەرگرتن لە ساڵانی ڕابردوو ساڵێکی پڕ دەسکەوت بۆ هەموو تاکەکانی کورد لە ئیران‌و خەباتی نەتەوەیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێ.
کاک خالید عەزیزی لە پەیامەکەیدا ماندوو نەبوونیی یەک ساڵ تێکۆشان‌و نەسرەوتنی لە تیکۆشەرانی سیاسی، مەدەنیو هەموو چالاکان‌و خەڵک لە نێوخۆی وڵات‌دا کردوە کە سەرەڕای زوڵم‌و زۆریی کۆماری ئیسلامی تەحەمولی هەموو کێشەکانیان کردوە بەڵام هەوڵیان داوە لە هەموو دەرفەتەکان بە حەق کەڵک وەربگرن.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە درێژەدا دەڵێ ئێمە لە حیزبی دێموکڕاتی کوردستان زۆر بە بایەخەوە لەو هەوڵانە دەڕوانین‌و پێمان وایە نەتەوەیەک کە ئاوا بە شێوازی جۆراوجۆر، بە شێوەی فرەڕەهەندی، هەم خەباتی شاخی هەیەو هەم مەیدانی دیپلۆماسیی هەیەو هەم خەباتی مەدەنی لە نێو خۆی وڵات‌دا بەڕێوە دەبا، نەتەوەیەکی زیندوویەو ئێمه شانازی ده‌که‌ین به‌و زیندووبوون‌و له‌سه‌ر هه‌ست بوونه‌ی ئێوه.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت که یه‌ک ساڵ خهباتو تێکۆشانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک نیشانی دا که کۆماری ئیسلامی ناتوانێ به دڵی خۆی پیلانه‌کانی له کوردستان بباته سهرێو بیه‌وێ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له په‌راوێز بخا.
کاک خالید عه‌زیزی له به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌یدا باسی له‌و ئه‌رکانه کرد که له درێژه‌ی ژیانی سیاسی‌و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌که‌وێته سه‌ر شانی هه‌موو لایه‌ک. به‌ڕێزیان گوتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و پێشمه‌رگه‌کانی له خه‌باتی فره ره‌هه‌ندیی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن، ئهرکوه وه‌زیفه‌ی ئێمه‌ش کاتێک ده‌گاته به‌رهه‌م که ئیمه وه‌ک کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک یه‌که نه‌ته‌وه هه‌موو پێکه‌وه، به یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی جیاواز له‌وه‌ی ئێمه ناوچه، ئایین‌و زاراوی جۆراوجۆرمان هه‌یه، به‌ره‌وڕووی کۆماری ئیسلامیی ئێران بینه‌وه.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هه‌ر له‌و به‌شه له په‌یامه‌که‌یدا پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه کرد که له‌و پێناوه‌دا مامۆستایانی ئایینی، مامۆستایانی قوتابخانه‌و خوێندنگه‌کان، خه‌ڵکی بازاڕی، چالاکانی سیاسی، مه‌ده‌نی، ئه‌ده‌بی، ژینگه‌پارێزان، هونهرمهندانو چالاکانی بواری مافه‌کانی مرۆڤ‌و سه‌رجه‌م تێکۆشه‌رانی خه‌ڵک له نێوخۆی وڵات به ژن‌و به پیاو، لاو‌و پیر هه‌موو ئه‌رکمان ده‌که‌وێته سهرشانو هه‌مووی ئه‌وه‌ش له پێناو به‌هێزکردنی ماف‌و داواکانی خۆمانه.
کاک خالید عه‌زیزی له به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌یدا ڕوو له کاربه‌ده‌ستانی شار، شوڕای شار‌و نوێنه‌رانی شار‌و ناوچه جیاوازه‌کانی کوردستان له مه‌جلیس گوتی هه‌موو تێکۆشانه‌کان ده‌بێ بۆ خه‌ڵک بێ‌و بۆیه ده‌بێ هه‌میشه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆیان بن. به‌ڕێزیان گوتی ئه‌گه‌ر نوێنه‌رانی شاره‌کانی کوردستان له مه‌جلیس له‌وێ هه‌ن، ئه‌وه ئاکامی ده‌نگی خه‌ڵکی ناوچه‌کانی خۆیانه‌و، سه‌ره‌ڕای ته‌عه‌هوداتی ناوچه‌یی خۆیان تهعوهوداتی نه‌ته‌وه‌ییشیان ده‌که‌وێته سه‌رشان. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که له هه‌موو بهستێنو زهرفییهتهکاندا داکۆکی له مافه نهتهوایهتییهکانی خۆیان بکه‌ن.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌یدا له‌لایه‌ن حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه داوای یهکڕیزیو یه‌کگرتوویی هه‌موو چین‌و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان‌و حیزبه سیاسییه‌کانی کرده‌وه.
کاک خالید عه‌زیزی له درێژه‌ی په‌یامه‌که‌یدا پێداگریی له‌سه‌ر مافی ڕێفڕاندۆم له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرده‌وه. به‌ڕێزیان گوتی ئێمه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به هه‌موو لایه‌نه‌کانی دیکه له ئێران چ ئه‌وانه‌ی لێمان تێناگه‌ن، چ ئه‌وانه‌ی ده‌زانن چیمان ده‌وێ به‌ڵام خۆی لێناده‌ن ده‌ڵێین که ئێمه چ له ماوه‌ی ٣٧ ساڵ ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی کۆماری ئیسلامی‌و چ له سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا هه‌موو شێوازه‌کانی خه‌باتمان به تاقی کردۆته‌وه‌و ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له ڕۆژان ئه‌و ماف‌و داخوازییانه‌مان له‌لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه ئاوڕی لێ نه‌درێته‌وه‌و به‌هیند وه‌رنه‌گیرێ؛ خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌و مافه بۆ خۆی دێڵێته‌وه که ڕێفڕاندۆم بکا؛ ئه‌وه‌ش له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا وه‌ک پڕه‌نسیپێکی دێموکڕاتیک ئێعترافی پێکراوه.
پێداگریی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌سه‌ر پێویستیی نیشتمانخۆشهویستیو ژینگه‌پارێزی کردوه‌و گوتی ژینگه‌یه‌ک که پاک‌و خاوێن بێ، به‌ستێنی هزرو بیرێکی ڕووناک‌و کراوه ده‌بێ.