که‌سایه‌تییه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ری شاری بانه کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٢٦ی ڕه‌شه‌ممه له شاری بانه کاک عه‌لی مه‌حزوونی، که‌سایه‌تییه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ری ئه‌و شاره کۆچی دوایی کرد.
کاک عه‌لی مه‌حزوونی هه‌ر له هه‌ڕه‌تی لاوه‌تی‌و به‌تایبه‌ت له جه‌ریانی خه‌بات له دژی ڕێژیمی پاشایه‌تی ڕووی له کاری سیاسی کرد. ئه‌و ئه‌گه‌رچی وه‌ک لاوێک دوای شۆڕشی سالی ٥٧ بوو به لایه‌نگری سازمانی چریکه‌کان، به‌ڵام دواتر به تیگه‌یشتن له گرینگیی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد‌و بێبه‌شیی خه‌ڵکی کوردستان ڕووی له حیزبی دێموکراتی کوردستان کرد.
کاک عه‌لی تا ئه‌و کاته‌ی نه‌خۆشی بڕستی لێ‌بڕی پێی له بنکه‌کانی حیزب نه‌بڕی‌و ئێستاش دیارییه به‌نرخه‌کانی که هه‌موو جارێ کۆمه‌ڵه کتێبی تازه له چاپدراوی بۆ هاورێیانی ده‌هێنا، ڕازێنه‌ره‌وه‌ی کتیبخانه‌کانی هاوڕێیانیه‌تی.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی کاک عه‌لی مه‌حزوونی سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری ده‌کاو خۆی به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانێ.