كۆمیسیونی “ته‌لفیق”ی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی بۆ تاوتوێ‌كردنی بوودجه‌ی ساڵی ١٣٩٥ ده‌وڵه‌تی ئه‌ركدار كرد تا ناوی ٢٤ میلیون که‌س یارانه‌وه‌رگری دیكه‌ش له‌م لیسته‌یه بسڕێته‌وه.
محه‌ممه‌دڕه‌زا پوورئیبراهیمی، وته‌بێژی كۆمیسیۆنی ته‌لفیق گوتی به جێبه‌جێ‌كردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه و سرینه‌وه‌ی ناوی ئه‌م حه‌شیمه‌ته پڕداهاته، ده‌وڵه‌ت ئه‌ركدار كراوه ئه‌م داهاته‌ی كه له‌و ڕێگه‌وه بۆی ده‌مێنێته‌وه خه‌رجی کارخوڵقێنی‌و دامه‌زراندنی ئه‌م كه‌سانه بكا كه سه‌ر به ڕێكخراو‌و ناوه‌نده حکومه‌تییه‌کانن.
بڕیاری ئه‌م كۆمیسۆنه له پێناو جێبه‌جێ‌كردنی ته‌بسه‌ره‌ی ١٤ی لایحه‌ی بوودجه‌ی ساڵی ١٣٩٥ هاتۆته ئاراوه. به‌پێی ئه‌م لایحه‌یه بڕیار دراوه یارانه‌ی نه‌غدی له سێ ده‌هه‌کی کۆمه‌ڵگاو له چوارچێوه‌ی ١٠ گرووپدا ببڕدرێ.
ئه‌م گرووپانه‌ی كه قه‌راربوو یارانه‌كانیان ببڕدرێ بریتین له هه‌موو بازرگان‌و خاوه‌ن شوغڵه ئازاده‌كان كه داهاتی ساڵانه‌یان لانیكه‌م ٣٥ میلیۆن تمه‌نه. هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی مه‌جلیس، قازییه‌كان، ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی زانستیی زانكۆكان‌و ناوه‌نده توێژینه‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تی‌و غه‌یره‌ده‌وڵه‌تی‌و پزیشكه‌کان به گشتی.
گرووپێكی دیكه كه یارانه‌كانیان ده‌بڕدرێ هه‌موو كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت‌و ده‌زگای قه‌زایی، مه‌جلیس، شاره‌دارییه‌كان، دامه‌زراوه گشتییه‌كان، كارمه‌نده‌کانی هێزه چه‌كداره‌کان، خانه‌نشین کراوه‌کان ئیداری‌و نیزامی، هه‌موو کارمه‌نده‌کان‌و مووچه‌خۆره‌کانی دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌شی ده‌وڵه‌تی و ناده‌وڵه‌تی كه ساڵانه لانیكه‌م ٣٥ میلیۆن تمه‌ن وه‌رده‌گرن.
گرووپێكی دیكه له‌وانه‌ی یارانه‌یان نادرێتێ هه‌موو ئێرانییه‌کانی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌و دوایین گرووپێك كه یارانه‌ی نه‌غدییان لێ ده‌بڕدرێ هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ران‌و ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری و پشكێنه‌رانی شیركه‌ته ده‌وڵه‌تی‌و ناده‌وڵه‌تییه‌كانی پێوه‌ندیدار به ده‌وڵه‌ت‌و دامه‌زراوه گشتییه ناده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ران‌و ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری و سه‌رۆكه‌كان‌و جێگرانی ناوچه‌كان‌و لقی بانكه‌كان‌و بیمه‌كان‌و هه‌موو كه‌سانی حه‌قیقی و ده‌وڵه‌تی و ناده‌وڵه‌تییه كه داهاتی ساڵانه‌یان لانیكه‌م ٣٥ میلیۆن تمه‌ن بێ.
وته‌بێژی كۆمیسیۆی ته‌لفیقی مه‌جلیس پێداگریی كردوه كه ده‌وڵه‌ت ئه‌ركدار كراوه كه ئه‌م په‌سندكراوه‌یه جێبه‌جێ بكا.