به‌پێی نوێترین ڕاپۆرتی پێنوێنی گشتیی بانكی ناوه‌ندیی ئێران، له ماوه‌ی ١٠ مانگی ڕابردوودا یانی له مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩٣ بۆ ڕه‌زبه‌ری ساڵی ٩٤ له ئێران ٧ میلیۆن و ٨٠٠ هه‌زار چه‌كی بانكی گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بڕی نرخی چه‌كه بهرگهشتییهكان، له‌م ڕاپۆرته‌ی بانكی ناوه‌ندیدا هاتووه كه له‌ماوه‌ی ئه‌م ١٠ مانگه‌دا ٩٤ هه‌زار میلیارد تمه‌ن، واته ٢٧ میلیارد دۆلار چه‌ك له ئاستی ئێران‌دا به‌رگه‌شتی خواردوه.
راگه‌یاندنی ئه‌وم ڕه‌قه‌مه له چه‌کی له‌گۆتره له حالێک دایه که بانكی ناوه‌ندیی ئێران ڕایگه‌یاندبوو ساڵانه نزیك به ٧ میلیۆن چه‌كی به‌رگه‌شتی له ئێران‌دا هه‌یه.
پێشتر حه‌مید تێهرانفهر وێڕای ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی چه‌كه بهرگهشتییهكانی له ئێران گوتبووی ئاماری به‌رزی چه‌كه بهرگهشتییهكان جگه له گیروگرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی تێچووی چالاكییه‌كانی بانكیش زیاتر ده‌كا.