ناڕەزایەتیی جووتیاران و خەڵکی شارەکانی ئێران کەم کەم گەیشتووەتە لووتکە و لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوەتی ٣٠ی خەزەڵوەر، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی ناڕەزایەتیی جووتیاران لە شاری “شەهری کورد” بەڕێوە چوو.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، لە شاری “شاری کورد” ناوەندی پارێزگای “چوارمەحاڵ و بەختیاری” لەهەمبەر وشککردنی سیستماتیکی ڕووبارەکان و دزینی ئاوی ئەم پارێزگایە، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لەلایەن جووتیاران و خەڵکی ئەو شارەوە بەڕێوە چوو.
جووتیاران و خەڵک لە ناوەندی شار و لەبەردەم پارێزگا، لەهەمبەر وشککردنی سیستماتیکی ڕووبارەکانی ئەو پارێزگایە کۆبوونەوە و دروشمیان دژی بێئاوی بەرز کردەوە.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامی لە رێگەی سپای پاسدارانەوە بە دروستکردنی چەندین بەنداو و گواستنەوەی ئاوی ناوچەکانی لوڕستان و کوردستان بۆ ناوچە فارس و ئازەرینشینەکان بووەتە هۆی وشکبوونی دەیان ڕووباری سەرەکی کە سەرچاوەی داهاتی میلیۆنان خەڵکی جووتیار لە کوردستان و لوڕستان.