وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له كاردانه‌وه بە ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی خودموختاری له ڕۆژاوای كوردستان گوتی واشنگتۆن هیچ چه‌شنه خودموختارییه‌ك له‌م وڵاته به ڕه‌سمی ناناسێ.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه ئا‌مریكا دژی هه‌ر جۆره سیستمێکی فیدراڵی یەک لایەنەیە له سووریه، بەڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی سووریه بیانهه‌وێ فیدرالیزم، به مانای یه‌كیه‌تیی ناوچه‌كان‌و پاشان پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێرن، ئا‌مریكا نه‌ته‌نیا دژایه‌تییان ناكا به‌ڵكوو پشتیوانیان لێ ده‌كا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا گوتی واشنگتۆن له‌گه‌ڵ داوای حیزبی سه‌ره‌كیی كورده‌كان له سووریه بۆ پێكهێنانی سیستمێكی فیدراڵی کۆک نییه.
له حاڵێكدا كه وتووێژی سووریه به به‌شداریی نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت‌و دژبه‌رانی بەشار ئەسەد له ژنێڤ به‌ڕێوه‌ده‌ژێ، نه‌واف خه‌لیل، وته‌بێژی پارتی یه‌كیه‌تیی دێموكراتیكی كوردانی سووریه ڕۆژی ڕابردوو گوتی ئه‌م حیزبه به‌م زووانه هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به پێكهێنانی فیدرالیزم له باكووری سووریه ڕاده‌گه‌یه‌نێ.
نه‌واف خه‌لیل له درێژه‌دا پێداگریی كرده‌وه كه هیوادارم ئه‌م شێوه لە خۆبەڕێوەبەری له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش له سووریه به‌دواداچوونی بۆ بكرێ.
به‌پێی داواكانی حیزبی دێموكراتیكی كورده‌كان، ٣ ناوچه‌ی خودموختار له باكووری سووریه پێكه‌وه ئه‌م ناوچه‌یه به شێوه‌یه‌كی فیدراڵی به‌ڕێوه ده‌بن