کاک محەممەد سەممار، کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەری ناوچەی بۆکان بەهۆی چوونەسەرەوەی تەمەن ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک محەممەد سەممار، کەسایەتیی خۆشناو و کوردپەروەری ناوچەی بۆکان کە خەون و ئاوات و ئارەزووی ڕزگاریی کوردستان و گەیشتن بە ئازادی و لە باوەش گرتنەوەی ئازیزانی دوورەوڵاتی و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی بوو، بەهۆی چوونەسەرەوەی تەمەن ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک “محەمەد سەممار” باوکی هاوڕێ “مەنسوور سەممار”، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە کە لە ئێستادا لە دەرەوەی وڵات وەک ئەندامێکی بەوەفا و دڵسۆزی حیزب چالاکی دەکات.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆچیدوایی کاک “محەممەد سەممار” سەرەخۆشی لە کاک مەنسوور و خزم و کەسوکاری و سەرجەم خەڵکی کوردپەروەری ناوچەی بۆکان دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.