لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە دڕێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی هاووڵاتییانی شەهریکورد لەبەردەم بینای ئوستانداریی چوارمەحاڵ و بەختیاری، کرێکارانی پیشەی پێترۆشیمی ئابادان بۆ چەندەمین ڕۆژی بەردەوام لە حەوشەی کۆمپانیاکە، خانەنشینکراوانی سەندووقی خانەنشینی پیشەی پۆڵا لە پارێزگاکانی ئیسفەهان و خووزستان لەبەردەم بینای ناوندی سەندووقەکان لە ناوەندی پارێزگاکان و کۆمەڵێک لە بنەماڵەی قوربانیانی فڕۆکە ئۆکراینییەکە بەڕێوە چوو.
ناڕازییان بە هەواڵدەریی هرانایان ڕاگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی خواست و ویستەکانیان لەلایەن بەرپرسانی حکومەتەوە جێبەجێ نەکرێ درێژە بە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان دەدەن.