فیلمی دیکۆمێنتاریی “زمناکۆ” لە دەرھێنانی “مێھدی قوربانپوور” که فیلمی ھەڵبژاردەی فیستیڤاڵی “سینەما حەقیقەت”ه، لە شاری ھەڵەبجە پیشان درا.
ئهو فیلمه لە ساڵڕۆژی کارەساتی دڵتەزێنی بۆمبارانی شیمیایی شاری ھەڵەبجە بەدەستی ڕژێمی بەعسو بە ئامادەبوونی کەسایەتییە فەھەنگیو ھونەریو خەڵکی شاری ھەڵەبجەو ستافی ئامادەکردنی فیلمەکە، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە یاد و بیرەوەریی شەھیدانی ھەڵەبجە لە مێنۆمێنتی شەھیدانی ئەم شارە پیشان دراو بڕیار وایە لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانیش پیشان بدرێ.
چیرۆکی ئەم فیلمە دیکۆمێنتارییە باس له ژیانی کوڕە کوردیی ھەڵەبجەیی زمناکۆیە کە لە ڕۆژی بۆمبارانی شیمیایی شاری ھەڵەبجەدا لە دایکی جیا دەبێتەوەو پاش ٢٢ ساڵ تێپەڕکردنیی ژیان لە ئێران، دەگەڕێتەوە بۆ زێدی بابو باپیرانی لە شاری ھەڵەبجە لە ھەرێمی کوردستان.
فیلمی دیکۆمێنتاریی “زمناکۆ” لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی نەتەوەیی نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “سینەما حەقیقەت” لە سینەماکانی سپێدە و فەلەستینی شاری تاران لە وڵاتی ئێران پیشان درا و توانی خەڵاتی تەندیسی باشترین فیلمی ئەم فیستیڤاڵە گرینگەی فیلمی دیکۆمێنتی وهدهست بێنێ.
ئەم فیلمە کوردییە لە درێژەدا لە حەڤدەیەمین خولی جەژنی ماڵی سینەمای ئێران بەشداریی کرد و توانی خەڵاتی تەندیسی باشترین فیلمی ئەم ڕووداوە گرینگەی سینەمای ئێرانیش دهستهبهر بکا.
“زمناکۆ” لە دوایین بەشداریی خۆیدا لە بەشی فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی فەجر لە شاری تاران پیشان دراو ڕێزی لێگیرا.