مودەتی چەند ساڵە ئەکسەرییەتی ساکنینی کوردستان بە “ڕەزمەندە-گان”ی جان بەرکەف ئیعتراز دەکەن کە ئەوان ئەسپی قاچاخچییان بە ڕەگبار دەبەستن. وەک موستەحزەرن، نیروهایێ جانبەرکەفێ جمهووری ئیسلامی هیچوەقت حازر نین تەنها بە یەک موورچەش ئازار بگەیەنن. ئەما هەمچنانکێ ساکنینێ موحتەرمێ غەربێ کشوەر ئیتلاعی وافریان هەیە، ئەو بارگینانەی زیری ڕەگباری نیروهایێ خودی قەرار دەگرن، بەڕاستی جای تەردیدن.
بەعزی ئەوقات ئەم پورسشە مەتڕەحە که بە خاطری چی ئەم ئەسبانە موردی حەملهی نیروهای خودی قەرار دەگرن و قاچاخچییەکان نەجاتیان دەبێ. بەینی خۆمان بێت، نیروهای موخلیسی ئینقلاب و مەقامی موعزەمی ڕەهبەری، ئەوندەی ئەزدەستیان بەربێت، بە تەوری موستەقیم بەرەو میشکی قاچاخچیان شلیک دەکەن. ئەمما موتەئسفانە بەعزێک لە نیروهای ما با قاچاخچییەکان بده بستانیان هەیە. ئەویش هیچ خەتای “ڕزەمەندە-گان” نییە و هەمووی خەتای ئیستکباری جهانی بە سەرکردەگیی ئەمریکا و سەهیۆنیسمە. ئەگەر ئەوان جەمهوریی ئیسلامی و مەردومی هەمیشە دەرسەحنەیان تەحتی موحاسرەی ئیقتسادی قەرار نەدابایە، بە هیچ وەجهـ ڕەزمەندەگان مەجبوور نەدەبوون با قاچاخچییان بدهبستان ئەنجام بدەن.
ئەو محاسەرەیەی ئەمریکا زیاتر قشری مەحروومی جامیعهی هەدەف قرار داوە. لێرەدایە ئەو ڕەزمەندانەی حقوقی ماهیانەیان ناچیزە، لە قشری مەحرووم بە حیساب دێن ومەسرەفی خانەوادەیان بیش از حەدی ئینتزارە. مەعلوومە کاڵاهای ئەساسیش ڕۆژ بەڕۆژ قیمەتیان ئەفزایش پەیدا دەکات. بە خاتری ئەمە ئەو ڕەزمەندانه ناچارن فکر لە دەرامەدەێکی جانبی بکەنەوە. لەبەر ئەوە بە وەرگرتنی مەبلەغێک لە قاچاخچییان چەند تەرەفە بە نیزام خدمەت دەکەن. ئەز تەرەفی بەو حقووقە ناچیزەی قەناعەتیان هەیە و بەوەرگرتنی مەبلەغێک لە قاچاخچییان ئەوان بە مەنبەعێکی ئیدامەداری دەرئامەدی خۆیان تەبدیل دەکەن. لە تەرەفێکی دیکەوە ئەسپەکانیان دەدەنە بەر ڕەگبار و دەیانتۆپێنن. بەینی خۆمان بێت، ئەم قاچاخە شتێکی خراب نییە. در ئەساس ئیحمتالەن وارداتی مەشرووب بە سوودی نیزام بێت. از تەرفی ساکنینی نەواری مەرزی تەنها فکر لە بەڕێچوونی خۆیان دەکەنەوە و بە هێنانی مەشرووب مەشغول دەبن و ئەز تەرەفی دیکە ئەو مەشرووبەی دەگاتە شارە گەورەکانی وەک ئیسفەهان و شیراز و قوم و تاران و مەشهەد، سەهمێکی دەکەوێتە دەست ئەو کوڕ و کچانەی زیاتر بە شەبەکەهای ئیجتماعییەوە وەسڵن و لە مێهمانیی شەوانەیان بە خواردنەوەی ئەم مەشرووبە مەغزیان مەشغوڵ دەبێت و فکر لە تەوتئەچینی عەلەیهێ نیزام ناکەنەوە.
ئەما هەمچنین لازمە ئیشارە به مەتلەبێکی دیکەش بکەین. ئەویش فەرقی ئەسبهای گوناگونە. دەرئەساس لەم بورهەیەی زەمانی فێعلیدا ئەسبی وا وجوودیان هەیە لازمە ناویان لە کتێبی “گینس”دا بنووسرێ و ببن بە سەرلەوحەی هەموو ئەسب و بارگین و قاتر ئولاغی عەسری حازر. در ئەساس ئەسب حەیوانێکی مەزلووم و خدمەتگوزارە و بە سەربولندی لە عوهدەی ئەوکارانە بەردێ کە ئینسان ناچاری دەکا ئەنجامی بدات. بەر ئین ئەساس ئەسبها بە چەند دەستەی موتافوەت تەقسیم دەبن، دیارە من دێرەدا مەقسەدم ئەو شوغڵەیە کە ئەسبهای گوناگون ئەنجامی دەدەن و کارم بە نەژادیان نەداوە و هەدەفم ئەو خەیانەت و خەدەماتەیە ئەسب دەتوانێت ئەنجامی بدات.
زمنەن بەد نییە لەم فۆرسەتەدا ئێشارە بە ئەسبێک بکەم بە ناوی “زولجەناح”. زولجەناح ئەو ئەسبە بوو دەر تولێ تاریخ ناوی بەر سەرێ زەبانهایە. ئەسبی ئیمام حوسێن بوو کە لە هەنگامی شەهادەتی ئیمام ئەز حوزن و ئەندوهی شەهادەتی ئیمام سەری لە دار و بەرد دەدا. مەعلوومە ئوممەتی هەمیشە دەر سەحنە و ئینقلابییش بەینی ئەسبی خاین و مەشرووبکێش و ئەسبی وەک زولجەناح فەرق قائلن.
بۆ یادئاوەری ئەخیرەن لە مەنتیقهی لاهیجانی شومالی کشوەر ئەسبێک وجودی هەبوو کە سالها بوو لە مەراسیمی عاشوورادا نەقشی زولجەناحی بازی دەکرد و خەڵک زۆریان خۆش دەویست و زۆر پێی ئەلاقەمەند بوون. بە گوفتەی مەردومی مەنتەقە، ئەم ئەسبە مودەتی دە ساڵ بوو هەموو عاشوورایان ئەم نەقشەی بە جوانی بازی دەکرد و شیرکەتکونندەگانی مەڕاسیمەکان بەو قەناعەتە گەیشتبوون ئەم زولجەناح ڕەگێکی خوێنی زولجەناحی ئەسلی تێدایە. بە همین خاتر بوو وەقیتیکێ ئەم ئەسبە لە چەند ڕوزی گوزەشتەدا مرد، مەردوم لە دیهاتی دوور و نەزدیک بۆ تەشییع جەنازەی هاتن و دوای ئەوەی غوسلی مەیتیان کرد، داخلی کەفەنی سپی و بە گولابپاشیان کرد و بە هەمراهی نەوحە خاندن، بە خاکیان سپارد.
ئەم عەمەلە ئینقلابیە نشانی دا ئەو ئەسبانەی بە جێگای حەملی باری حەرام، دە مەراسمی حاشورادا شرکت دەکەن، بە ڕەگبار نابەسترێن و دەر ئەوجێ ئەرزش و ئیحترام دەر میانی ئەنبوه مەردومێ وەفادار بەخاک تەسلیم دەکرێن.