ڕۆژی دووشه‌ممه، ٢٤ ی ڕه‌شه‌ممه ئێواره چیرۆکێک له مه‌هاباد به به‌شداریی چیرۆک‌نووسان، ئه‌دیبان‌و هۆگرانی ئه‌ده‌بی کوردیی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی هاژه، له‌و ئێواره چیرۆکه‌دا که به ده‌ستپێشخه‌ریی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی مه‌هاباد پێک‌هاتبوو، هه‌شت چیرۆک‌نووس به ناوه‌کانی جه‌لیل ڕه‌حیمی، کوردستانی گولابی‌ئازه‌ر، مه‌نسوور حامیدی، سۆما په‌رویزنیا، که‌یوان مه‌لوودزاده، مریه‌م قازی، سه‌یران چوپان‌و مه‌نسوور گه‌ورکی به‌نۆره چیرۆکه‌کانی خۆیان خوێنده‌وه.
مۆسیقای شمشاڵ‌و کیبۆڕدی به‌همه‌ن‌و کارۆ مه‌لوودی له‌گه‌ڵ رێزگرتن له به‌رهه‌م‌و زه‌حمه‌تی چه‌ند ساڵه‌ی خاتوو مریه‌م قازی، چیرۆک‌نووسی خۆشه‌ویستی کوردستان چه‌ند بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆڕه ئه‌ده‌بییه بوون.
مریه‌م قازی، شاعیر‌و چیرۆک‌نووس تا ئێستا دوو به‌رهه‌می به ناوه‌کانی ” زینده‌به‌گۆڕ”و ” هاتنه ژووره‌وه قه‌ده‌غه‌یه” چاپ کراوه، ئه‌و خاتوونه یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی شاری مه‌هاباد بووه‌و له کۆتایی کۆره‌که‌ش‌دا به پێدانی دیاری‌و چه‌پکه‌گوڵ له‌لایه‌ن شوڕای شاری مه‌هاباد، شاره‌داری، ئیداره‌ی ئیڕشادو ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بییه‌وه ڕێزی لێ‌گیرا.