لێکۆڵینەوە مەیدانییەکان لەبارەی لێکترازانی خێزانەکان لە ئێران دەڵێن هەتا دێ لە تاڵی و ناشیرینیی تەڵاق و جیابوونەوەکان لە کۆمەڵگە کەم دەبێتەوە.
بەپێی تازەترین ئامارەکان سەتا ٥٥ی جیابوونەوەکان لەسەر ڕەزامەندیی دوولایەنن، سەتا ٣٤ی لەسەر داوای ژنان و ئەو جیابوونەوانەش کە لەسەر پێداگریی پیاوان بووە تەنیا سەتا ٧ بووە؛ ئەمە دەردەخا کە ژنان پتر لە پیاوان لە دۆخی ژیانی هاوبەشیان ناڕازی بوون.
داتاکانی لێکۆڵینەوەکان سەرنجڕاکێشن: لە نێو ژناندا سەتا ٨٩ی کەسەکان دوای جیابوونەوە هەستیان بە ئاسوودەیی و ڕەزامەندی کردووە و تەنیا سەتا ١١ لە دۆخی دواتریان نارازی بوون. لەنێو پیاوانیشدا سەتا ٨٣ لەسەر بڕیارەکەیان سوور بوون و سەتا ١٧یان هەستیان بە پەشیمانی کردووە. هەروەها ژنان گوتوویانە کە دوای جیابوونەوە پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان پتر بووە. دەرەنجامێکی دیکەی لێکۆڵینەوەکان ئەوەیە کە سەتا ٥٧ی ئەوانەی ئەزموونی جیابوونەوەیان بووە، سەرلەنوێ ژیانی هاوبەشیان پێکهێناوەتەوە کە لە پیاواندا سەتا ٦٨ و بۆ ژیانی پێشتر جیابۆوە سەتا ٤٨ بووە، ئەوەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە هیوا بە ژیانێکی هاوبەشی باشتر و سەرکەوتوو پاش تەڵاق لە ژیاندا کەمترە، یان دەکرێ ئەو ئاکامەشی لێ وەربگیردرێ کە ئەو هەلە دواتر بۆ پیاوان زیاتر بووە.
توێژینەوەکان دەڵێن نێونجی ماوەی ژیانی هاوبەشی زۆربەی زۆری تەڵاقەکانی ئەمساڵ لە نێوان ١ تا ٥ ساڵ بووە.