پۆلیسی سوید سیخوڕێکی ئێرانی بە ناوی “پەیام کیا” بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ڕێژیمی ئێران، دەسبەسەر کردووە کە پێشتریشی برایەکی ناوبراو بە ناوی “پەیمان کیا” بە تۆمەتی دزینی زانیارییەکانی ئەو وڵاتە گیرابوو.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکانی وڵاتی سوید، پۆلیسی ئەو وڵاتە، “پەیام کیا”ی کە لە دایکبووی شاری تارانە و خاوەنی ناسنامەی وڵاتی سویدە و لە بەڕیوەبەرایەتیی پۆلیسی ئەو وڵاتە کار و چالاکی هەبوو، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەسبەسەر کردووە و هەروەها برایەکی ناوبراویش بە ناوی “پەیمان” پیشتر بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسا و دزینی زانیاریی تاکەکەسیی لەو وڵاتە دەسبەسەر کرابوو و ئێستا دادستێنی گشتی سوید هەر دووکیان بەتۆمەتی سیخوڕی دەسبەسەر کردووە.
بەپیی ڕاپۆرتی “ئێس ڤی تی”، پەیام کیا کە لەلایەن پۆلیسی سویدەوە دەسبەسەر کراوە، لە دەوڵەتی ئەو وڵاتە ئەرکی بەڕێوەبەریی هەبووە و کاری بۆ هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە کردووە؛ دادستێنی ئەو وڵاتە پشتڕاستی کردەوە کە، ناوبراو بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناو کاروباری دەوڵەتی سویددا دەسبەسەر کراوە و بەڵگەی تەواو بۆ ئەو تۆمەتانە لەبەردەستدا هەیە.