سەرۆکوەزیرانی یەمەن وتی: ڕۆڵی تێکدەرانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکە، ئاسایش و ئارامی ناوچەکەی تێکداوە و بووەتە هەڕەشەیەکی جیددی لەسەر نەوتهەڵگەرەکانی “تەنگەی بابەلمەندوب”ـی نێونەتەوەیی و دەبێ پێش بەو خراپەکارییانەی ڕیژیم بگیردرێ.
ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، موعین عەبدولمەلەک، سەرۆکوەزیرانی وڵاتی یەمەن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ باڵوێزی فەرانسە لە یەمەن، جەختی لەوە کردەوەیە کە، جیددیبوونی کۆمەڵگەی جیهانی لەسەر یەکپارچەبوونی دەوڵەتی یاسایی یەمەن، بووەتە پشتیوانییەکی نێونەتەوەیی و دژی کودەتان لەو وڵاتە و پێویستە گوشارگەلێکی توند و جیددی بخرێتە سەر میلیشیا حووسییەکان کە لە تارانەوە پشتیوانیان لێدەکرێ بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە و بەنیازن کودەتا لە دەوڵەتی یاسایی یەمەن بکەن و دەسەڵات بکەوێتە دەستی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە.
ئەحمەد عەوەز بن موبارەک، وەزیری کاروباری دەرەوەی یەمەن، ئاماژەی بەوە کرد کە، میلیشیا حووسییەکان گوێ بە هێنانەدی ئاشتی و پێکەوەژیان لە ناوچەکەدا نادەن و سەرەڕۆیانە هەنگاوگەلێکی تێکدەرانە و تێرۆریستی هەڵگەدەگرن و ئەو هەنگاوە وێرانکەرانە ڕاستەوخۆ لە تارانەوە پێشنیار دەکرێ و کۆماری ئیسلامیی بووتە هۆکاری هەموو ناسەقامگیرییەکان لە ناوچەکە و بەردەوام خەریکی کاری تێکدەرانە و تێرۆریستییە و ئەگەر پێشی پێ نەگیردرێ دەبێتە هەڕەشەیەکی مەترسیدار نەک هەر بۆ ناوچەکە، بەڵکوو بۆسەر ئاسایشی جیهانیش.