لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنەکان لە کوردستان، دوو هاووڵاتیی دیکە لەلایەن ئیداری ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەسبەسەر کران.
دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار ماوی سی رۆژە لەلایەن ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان ناڕوونە.
“کەماڵ سەبووری” و “ڕەحمەت نیک سرشت” ناسنامەی ئەو دوو هاوڵاتییەیە کە بۆ ماوەی سی رۆژە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بە هۆکاری ناڕوون دەسبەسەر کراون و هەوڵی بنەماڵەکانیان بۆ زانینی شوێنی دەسبەسەرکران و دۆخی تەندروستیان بەهۆی وڵامنەدانەوەی دەزگاکانی پێوەندیداری ڕێژیم بێئاکام ماوەتەوە.
شایانی باسە کە ئەم دوو هاووڵاتییە یەک مانگ پێش لە کاتی چوون بۆ ورمێ لە رێگا دەسبەسەر دەکرێن و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.