تۆركی ئهلفەیسەڵ، شازادەی عەرەبستان دهڵێ كە ئەگەر ئێران هێزەكانی خۆی لە سووریە بەرێتە دەرێ، عەرەبستان ئامادەیە ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران بکهوێته وتووێژهوه.
ناوبراو لە وتووێژێكدا لهگهڵ “بی بی سی”ی فارسی گوتی ئەم دوو وڵاتە بەرژەوەندیی هاوبەشیان لە ناوچەدا هەیە، بەڵام سەرەتا ئێران دەبێ دەست بە ناسەقامگیرکردنی ناوچەکه هەڵگرێ جا پێوهندییهکانیان لهگهڵ ئاسایی دهکهنهوه.
شازادە فەیسەڵ هەروەها گوتی نامەوێ پێوەندی خراپمان لەگەڵ ئێرانو خەڵكی ئەم وڵاتە هەبێ، بەڵام ئێران دەبێ ڕوونی بكاتەوە كە لە ناوچەدا بەدوای چیدا دەگەڕێ، ناكرێ ئێران لە ناوچەدا ناسەقامگیری دروست بكا، پاشان ناکرێ ئێران بەردەوام پشتیوانی لە میلیشیاکان لە سووریە، عێراقو یەمەن دەكاو پاشان بڵێ منیش ئامادەی وتووێژو دانوستان لەگەڵ عەرەبستانم.
فەیسەڵ لە پێوەندی لەگەڵ عەمەلیاتی نیزامیی عەرەبستان لە یەمەن گوتی تا ئەو كاتەی ئێران پشتیوانی لە حوسییەكانی ئەو وڵاتە بكا، عەمەلیاتی عەرەبستانیش بەردەوام دەبێ.
ناوبراو هەروەها ناوبراو پشتیوانی لە بڕیاری ویلادیمیر پوتین لە هەمبەر كشاندنەوەوی هێزەكانی لە سووریە كردو گوتی ئەگەر هیچ هێزێكی بیانی لە نێوخۆی سووریە نەمێنن، ڕەوتی ئاشتی خێراتر دەبێ.
شازادە توركی فەیسەڵ، تەمەنی ٧١ ساڵ، كوڕی مەلەك فەیسەڵ، پاشای پێشووی عەەربستانە. زیاتر لە 20 ساڵ سەرۆكی دەزگای زانیاریی عەرەبستان بووە.