دۆخی تەندروستیی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “عەبدولڕەحمان ئەشتەک” خەڵکی گوندی نێی سەر بە شاری مەریوان ناجێگیرە.
باری تەندروستی “عەبدولڕەحمان ئەشتەک”، لە حاڵێکدا کە پێش دەسبەسەرکرانی تووشی پەتای کۆرۆنای ببوو، ناجێگیرە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “عەبدولڕەحمان ئەشتەک” خەڵکی گوندی نێی سەر بە شاری مەریوان دوای دەسبەسەرکرانی تا ئێستا چارەنووس و باری تەندروستی سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی ناڕوونە و ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئەو هاووڵاتییە پێش دەسبەسەرکران بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا تەندروستی ناجێگیر بووە.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لەگەڵ ٥ هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی “محەممەد ئەحمەدی، ئیدریس بەهرامی، فەرید درەخشانی، کەیوان مینوویی وعەبدولڕەحمان ئەفشاری”، خەڵکی گوندی نێی سەر بە شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو.