نرخی هەر مەترێکی خانووبەرە لە ئێران لە ماوەی ۳۰ ساڵی ڕابردوودا، لە ٤۷ هەزار و ٥۰۰ تمەن، بەرز بووەتەوە بۆ ۳۰ میلیۆن تمەن.
بەپێی ڕاپۆرتی گۆڤاری “٩٠ی ئابووری” ڕاپرسییەکی ئاماری خانووبەرە لە تاران لە ساڵی ۱۳۷۱ تا ۷ مانگی یەکەمی ئەمساڵ ئەوە دەردەخات کە تێکڕای نرخ بۆ هەر مەترێکی چوارگۆشەی خانووی ئەم شارە ٦۳٨ هێندە زیادی کردووە و لە ٤۷ هەزار و ٥۰۰ تمەن بەرزبووەتەوە بۆ ۳۰ میلیۆن تمەن لە ئێستادا.
لەنێو ئەو دەوڵەتانەی کە لەم ماوەدا هاتوونەتە سەر کار، لە پێنج ساڵی دەوڵەتی ڕەفسنجانیدا، نرخی هەر مەترێکی چوارگۆشەی خانوو بە ڕێژەی ٢٢٨ لە سەد زیادی کردووە لەماوەی هەشت ساڵی دەوڵەتی خاتەمیدا نرخی هەر مەترێکی چوارگۆشەی خانووبەرە ٣١٦ لە سەد زیادی کردووە و لەماوەی دەوڵەتی ئەحمەدی نەژادیشدا نرخی هەر مەترێکی چوارگۆشەی خانوو بە ڕێژەی ٤٩٠ لە سەد زیادی کردووە و لە نزیکەی ٦٥٠ هەزار تمەنەوە بۆ ٣ ملیۆن و ٨٣٤ هەزار تمەن بەرز بووەتەوە؛ بەڵام لەماوەی هەشت ساڵی دەوڵەتی ڕوحانیدا نرخی خانوو ٦٩٠ لە سەد زیادی کردووە و لە ٣ میلیۆن و ٨٣٤ هەزار تمەنەوە بۆ زیاتر لە ٣٠ میلیۆن تمەن بەرز بووەتەوە و ئاواتی کڕینی خانووبەرە بۆ زۆر کەس بووە بە خەون و تا کاتێک ڕێژیمی ئێران لەسەر کاربێ ئەم ڕەوتە بەرەو خراپتربوون دەڕوات.