کورده‌کانی سووریه ده‌یانه‌وێ له سێ ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له باکووری ئه‌و وڵاته به ڕه‌سمی سیستمی فیدڕاڵی ڕابگه‌یه‌نن.
له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بڕیاره ئه‌و سێ ناوچه خودموختاره‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کورده‌کان له ڕۆژاوای کوردستان له چوارچێوه‌ی نیزامێکی فیدڕاڵی‌دا رێک‌ده‌خرێن‌و ئه‌و نیزامه فیدڕاڵییه‌ش ” سیستمی فیدڕاڵیی دێموکڕاتیکی ڕۆژاوا”ی ناوه.
ئاڵدر خه‌لیل، یه‌کێک له ڕێبه‌رانی کوردی سووریه ده‌ڵێ ئه‌و سیستمه فیدڕاله خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره له ڕووی ئیداری‌و به‌ڕێوه‌به‌ڕییه‌وه ده‌سه‌ڵاتێکی ته‌واو سه‌ربه‌خۆ ده‌بێ‌و ڕێکخستنه‌وه‌ی ئابووریی ئه‌و ناوچانه‌و سه‌قامگیرکردنی ئه‌منیه‌ت تێیدان‌دا له ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌کانی ده‌بێ.
ڕۆیتێرز له ڕاپۆرتێک‌دا به تیشکخستنه سه‌ر گرینگیی ئه‌و بڕیاره ده‌ڵێ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌رێمه فیدڕاڵه کاردانه‌وه‌ی تورکیه‌ی لێ‌ده‌که‌وێته‌وه، چونکی ئه‌وام به‌هێزبوونی کورده‌کانی ڕۆژاوای کوردستان به مه‌ترسییه‌کی ئه‌منیه‌تی بۆ سه‌ر خۆیان ده‌زانن‌و پێیان وایه رێگه بۆ سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کانی تورکیه‌ش خۆش ده‌کا؛ هه‌ر بۆیه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیه ڕایگه‌یاندوه که دژی پێکهاتنی ئه‌و فیدڕاسیۆنه ده‌بێ.
پارتی یه‌کیه‌تیی دێموکڕاتی سووریه، په‌یه‌ده که نوێنه‌رایه‌تیی کورده‌کانی ڕۆژاوای کوردستان ده‌کا، تا ئێستا نه‌یتوانیوه له دانوستانه‌کانی ئاشتیی سووریه له ژنێڤ به‌شدار بێ، هۆکاری ئه‌وه‌ش بۆ فشاری زۆری تورکیه له سه‌ر لایه‌نه‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه. تورکیه په‌یه‌ده به به‌شێک له پ ک ک ده‌زانێ که به دووی سه‌ربه‌خۆیی باکووری کوردستانه.
شایانی باسه کورده‌کانی ڕۆژاوای کوردستان کۆنتڕۆڵی ناوچه‌یه‌کی سنووری به درێژایی ٤٠٠ کیلومیتریان له تورکیه‌و عێڕاق‌یان به ده‌سته‌و هه‌روه‌ها جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی به‌شێک له سنووره‌کانی باکووری ڕۆژاوای سووریه‌یان له ناوچه‌ی “عه‌فرین” گرتۆته ده‌ست.