هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و چارەنووسی نادیارە.
لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی “میلاد هاتێف” کە کارمەندی ناوەندی مەدەنیی ئەندێشە بووە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر و چارەنووسی نادیارە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکران، و ئەو تۆمەتانەی وەپاڵی ناوبراو دراوە و هەروەها لەر شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.
جێی ئاماژەیە کە لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا و لە بەرەبەری نزیکبوونەوەی ساڵڕۆژی کوشتاری خۆپیشاندەرانی مانگی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی، لەلایەن ناوەندەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، بە دەیان کەس لە شار و گوندەکانی کوردستان بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراون و لە چارەنووس و هۆکاری دەسبەسەرکردنی زۆربەی ئەو هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.