وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا گەمارۆی خستە سەر شەش کەس و دامەزراوەیەکی ئێرانی.
جێن ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی، وتی:”هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە گەمارۆ نوێیەکان بۆسەر ڕێژیمی ئێران هیچ ئاڵوگۆڕێکی بەسەردا نەهاتووە و ئەو گەمارۆیانە هیچ پێوەندییەکیان بە دانیشتنی بووژانەوەوی بەرجام نییە”.
ناوبراو بەبێ ئەوەی زیاتر شی بکاتەوە وتی گەمارۆ نوێیانە کە خراوەتە سەر شەش کەس و دامەزراوەیەکی ئێران، هیچ پێوەندییەکی بە دانیشتنەکانی بەرجام کە بڕیار وایە لە ویەن دەست بە کارەکانی بکاتەوە نییە.
لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی هەینی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، “سەعید خەتیبزادە” وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران، بڕیاری گەمارۆخستنە سەر ٦ کەس و دامەزراوەیەکی ئێرانی بە درێژەی سیاسەتی “ئەو پەڕی گوشار”ی، دەورانی سەرۆککۆماری دۆناڵد ترامپ ناوزەد کرد.
وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕایگەیاند کە شەش کەس و دامەزراوەیەکی ئێرانی بە تۆمەتی پیلانگێڕی و هەوڵدان بۆ تێکدانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکكکۆماریی ساڵی ڕابردووی ئەمریکا، خستۆتە لیستی گەمارۆکانی خۆیەوە.
محەممەد حوسێن، مووسا کازمی، سەجاد کاشیان، مستەفا سەرمەدی، مەهدی هاشمی تەغەرولجەردی و حوسێن ئەکبەری نودە، ئەو شەس کەسەن، هەروەها کۆمپانیای “ئیمەن نێت پاسارگاد” لەلایەن وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا گەمارۆیان خراوەتە سەر.