هەیئەتێکی کومیتەی سکۆنەی سۆئێدی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به سهرپهرستیی بێهروز هەمزەیی، بهرپرسی کۆمیته له بهرهبهری ساڵڕۆژی بۆمبارانی شیمیایی ههڵهبجهدا لە سمینارێکدا بهشداری کرد که له ژێر ناوی ” منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە” بهڕێوهچوو.
لهو سمینارهدا که لەلایەن گرووپی چالاکانی مالمۆ، بۆ هیدایەت مەلا عەلی، نووسەرو چالاکی سیاسی ڕێکخرا بوو، بەبەشدارهی کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی باشووری سۆئێدو چەندین کەسایەتیو چالاکانی سیاسی ئەو ناوچەیە بەڕێوەچوو.
سمینارهکه بە پاراستنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی گەلی کورد دەستی پێکردو پاشان ٢٨ مۆم له یادی ٢٨ ساڵەی تاوانی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە، لە لایەن بەشدارانەوە داگیرسێندرا. دوابەدوای ئەوە فیلمێکی دیکۆمێنتاری لە کۆمەڵکووژیی هەڵەبجە پیشانی ئامادە بووان دراو له بڕگهیهکی دیکهی کۆڕیادهکهدا پارچە هۆنراوەیەک لەلایەن “شێرزاد عەزیز”ەوە خوێندرایەوە.
ئهو کۆڕیاده به وتاریکی پارێزەر “سەعید جزیری” لهسهر کۆمەڵکووژیی هەڵەبجەو هەروەها کۆمەڵکووژی کوردانی باکووری کوردستان لە لایەن حکومەتی تورکیەوە درێژهی پێدراو بە دوای ئەودا هیدایەت مەلاعەلی باسهکهی بە ئاوڕدانەوە لە کارەساتی بۆمبارانی شیمیاییی هەڵهبجە دەست پێکرد
هیدایەت مهلاعهلی له باسهکهیدا ڕهخنهی توندی له حکومەتی هورێمی کوردستانو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤو هێزو حیزبه سیاسییەکانی کوردستان کرد کە مەسەلەی منداڵانی ونبووی هەڵەبجەیان بە هێند نەگرتووەو تا ئێستاشی لەگەڵدا بێ، هیچ دامودەزگایەکی ڕەسمی بۆ دۆزینەوەو گێرانەوەی ئەو منداڵانە دانەمەزراوە.
بە دوای قسهکانی کۆڕگێردا دەرگای پرسیارو وڵام بە ڕووی بەشداراندا کرایەوە، کە لەو بەشە دا ئازاد بانەیی باسێکی سەبارەت بە تاوانبار بوونی ڕژیمی ئیسلامی ئێران لە شیمیابارانی هەڵەبجەو هەروەها گرتنو ئەنفال کردنی سەدان بنەماڵەی پێشمەرگەو ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانو گوردانی شوانه ڕێکخراوی کۆمەڵە، لهو ساڵهدا کرد.
ئازاد بانهیی داوای له کاربهدهستانی ههرێمی کوردستان کرد که لە کۆڕو سمینارو کۆبوونەوەکانیاندا کە پەیوەندییان بە کۆمەڵکوژی هەڵەبجەوە هەیە، باسی بنەماڵەو کادرو پێشمەرگەو ئەندامانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بێننە گۆڕێ، چونکی ئەوانیش بەشێکن لەو باسو بابەتانەی کە پەیوەندییان بە کارەساتی هەڵەبجەوە هەیە.
شایانی باسه که گروپی چالاکوانانی مالمۆ، کۆمەڵەیەکی سەربەخۆیه که کوردەکانی هەر چوارپارچەی کوردستانی لە خۆیدا جێ کردۆتەوە.