ڕابێرت مالی دەڵێ: ئەگەر ئێران بەردەوام بێ لە پەرەپێدانی چالاکییە ناوکییەکانی، تەنانەت ئەگەر ئێمە بمانهەوێت بگەڕینەوە بۆ ڕێککەوتنی ناوکیی، هیچ ئاکامێکی نابێ.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرانسە، ڕابێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، ڕۆژی هەینی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا هۆشداری دەدا و دەڵێ: تاران خەریکە نزیک دەبێتەوە بە خاڵێک کە دەستپێڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنی ناوکیی بەهۆێ پیتاندن و کۆگاکردنی زۆری ئۆرانیۆم لە ماوەی ڕابردوودا و پێش لە دەستپێکردنەوەی وتووێژە ناوکییەکان زۆر ئەستەمە و تەنانەت ئەگەر ئەمریکاش بیهەوێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە، هیچ دەسکەوتێکی بۆ جیهان نابێ.
ناوبراو لە دڕێژەدا بەئاماژە بە ئەو کێشە و مەترسییانەی کە ئێران لە ڕێگەی پیتاندنی ئۆرانیۆمی زۆرەوە دروستی کردووە، وتی: هەوڵدان بۆ دووبارەکردنەوەی رێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ ئێران زۆر مەحاڵە و جێبەجێ نابێ.