ناڕەزایەتیی جووتیارانی ئیسفەهان گەیشتووەتە لووتکە و لەو چوارچێوەیەدا کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی ناڕەزایەتیی جووتیاران لە شاری ئیسفەهان بەڕێوە چوو.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، لە شاری ئیسفەهان کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لەهەمبەر وشککردنی سیستماتیکی ڕووباری زایەندەڕوودی ئەو شارە لەلایەن جووتیاران و خەڵکی ئەو شارەوە بەڕێوە چوو.
جووتیارانی ئیسفەهان لە پردی خاجو کە دەکەوێتە سەر ڕووباری “زایەندە ڕوود” لەهەمبەر وشککردنی سیستماتیکی ڕووبارەکانی ئەو شارە کۆبوونەوە و دروشمیان دژی کۆماری ئیسلامی و بە تایبەت عەلی خامنەیی بەرز کردەوە.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامی لە رێگەی سپای پاسدارانەوە بە دروستکردنی چەندین بەنداو و گواستنەوەی ئاوی ناوچەکانی ڕۆژاوای ئێران بۆ شارە فارس نشینەکان بووەتە هۆی وشکبوونی دەیان ڕووباری سەرەکی کە سەرچاوەی داهاتی میلیۆنان خەڵکی جووتیارە .