به کۆتاییهاتنی ده‌وره‌یه‌کی دیکه‌ی فێرگه‌ی سیاسی نیزامیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پۆلێکی دیکه له‌لاوانی کورد به ڕه‌سمی هاتنه نێو ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه.
فێرگه‌ی سیاسیی نیزامیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٢٦ ی ڕه‌شه‌ممه به‌بۆنه‌ی کۆتاییهاتنی ده‌وره‌ی ٢١٦ ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه ڕێوڕه‌سمێکی پێکهێنا.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی کۆتایی ئه‌و ده‌وره‌یه په‌یامی فێرگه‌ی سیاسیی نیزامیی حیزب له‌لایه‌ن خالید حه‌سه‌نخاڵی، جێگری فێرگه‌وه پێشکێش کرا.
خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی کۆتایی ده‌وره له‌لایه‌ن خاتوو شیلان یونسیو چه‌ند گۆرانییه‌ک له‌لایه‌ن به‌شدارانی ده‌وره‌وه بڕگه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه بوون.