“ئارەش ئاریانژاد” بەرپرسی ناوچەیی ئاوی کوردستان ڕایگەیاند: ئاوی بەنداوەکانی کوردستان تاکوو ئێستا لە سەتا١٠ی دیکە دابەزیوە و گەیشتووە بە “٣٤.٥ “لەسەتی ئاستی ڕاستەقینەی خۆی.
ئەم وتانە لەحاڵێکدایە کە کەمئاویی بەنداوەکانی کوردستان خەسارێکی زۆری بە ژینگەی کاردستان گەیاندووە و لە لایەن ڕێژیمەوە ئاوی پارێزگا کوردییەکان بۆ پارێزگاکانی دیکەی ئێران بە تاڵان دەبردرێ.
وەک نموونە بەنداوی لەگزی سەقز کە خەسارێکی زۆری بە باغدار و وەرزێڕانی ئەم شارەگەیاندووە و لەلایەکی دیکەوە هاوکات ئەم بەنداوە دەبێ ئاوی پارێزگای تەبرێز دابین بکات.