“ئیبراهیم عەلیپوور”، وێنەگری خەڵکی شاری بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە بە مەبەستی ئامادەکردنی بەڵگەفیلمێک سەردانی ئەفغانستانی کردبوو، لە لایەن هێزەکانی تاڵبانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی سێشەممە ٢٥ـی خەزەڵوەر هەواڵی دەسبەسەرکردنی ئیبراهیم عەلیپوور، وێنەگر و فۆتۆژورنالیستی خەڵکی شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن تاڵبانەوە بڵاو کرایەوە،عەلیپوور بە مەبەستی وێنەگرتن سەردانی ئەفغانستانی کردووە و لەوێ لە لایەن هێزەکانی تاڵبانەوە دەسبەسەر کراوە و تاوەکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکار و شوێنی دەسبەسەرکرانی لەبەر دەستدا نییە
ناوبراو، ئەندامی ئەنجوومەنی نێودەوڵەتیی وێنەگرانە و تاکوو ئێستا چەن خەڵاتێکی نێودەوڵەتی وێنەگریی بردووەتەوە و بە مەبەستی وێنەگرتن و دۆکیۆمێنت سازکردن سەردانی نزیکەی ٣٨ وڵاتی جیهانی کردووە کە بەرهەمی ئەم سەردانگەلە زیاتر لە ١٣ هەزار وێنە و چەن بەڵگە فیلم بووە، یەک لە بەرهەمە بەناوبانگەکانی ناوبراو، کۆ وێنەی مەراسمی پیرشاڵیار لە هەورامانە.