ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی ڕایگەیاند کە، ڕێژیمی ئێران بەردەوام درێژە بە پێشێلکارییەکانی ڕێککەوتنی ناوکیی دەدا و پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی گەیاندووەتە ئاستێک کە مەترسی لەسەر جیهان دروست کردووە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی لە نوێترین ڕاپۆرتی وەرزیی خۆیدا رایگەیاند: کۆی گشتیی پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ڕێژیمی ئێران گەیشتووەتە نزیکەی ٢٤٩٠کیلۆگرام و ئەو ڕێژیمە بەردەوامە لە پێشێلکاریی ناوکیی و زۆر نزیک بووەتەوە لە ئاستەی پێویست بۆ دروست کردنی چەکی ناوکیی و ئەوەش مەترسییەکی جیددی لەسەر ناوچەکە و جیهان دروست دەکا.
لەو ڕاپۆرتەدا کە لە سەفەری “ڕافائێل گڕووسی” بەرێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی بۆ تاران، بڵاو بۆتەوە کە، ئاماژە بە سنووردارکردن و بێڕێزی کردن بە لێکۆڵەرەکانی نێونەتەوەیی و ڕێگە نەدان بە چوونەژوورەوەی ئەو لێکۆڵەرانە بۆ لێکۆڵینەوە لە دامەزراوەکانی ناوکیی کە لە لایەن ڕێژیمەوە ڕانەگەیاندرابوو، کراوە کە ریژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیی خۆیدا پێشێلکاری و بێ یاساییەکی زۆر گەورەی کردووە و هێچ یاسا و بەڵێنێکی لەبەرچاو نەگرتووە.