برای دوو شههیدی حیزبی دێموكراتی كوردستان له شاری مههاباد کۆچی دوایی كرد.
بهپێی ههواڵی پەیامنێری كوردستان و كورد، ڕۆژی ٢٣ی ڕهشهممه سمایل ڕهحمانپوور، برای دوو شههیدی حیزبی دێموكراتی كوردستان به ناوهكانی حهسهنو حوسێن رەحمانپوور به هۆی نهخۆشی ماڵاوایی له ژیان كرد.
کاک سمایل ڕەحمانپوور بۆ خۆیشی مرۆڤێکی نیشتمانپەروەرو حیزب خۆشەویست بوو. تایبەتمەندییە بەرچاوە ئەخلاقییەکانیو ئەوەی کە برای دوو شەهیدی حیزبی دێموکڕاتیش بوو، کەسایەتییەکی خۆشەویستیان لە کاک سمایل ڕەحمانپوور لەلای خەڵک دروست کردبوو.
جێی بیرهێنانەوەیە کە حەسەن ڕەحمانپوور ناسراو بە حەسەن ئاسۆ ساڵی٦٢ی هەتاوی شەهید بوو، بە دوای ئەودا حوسێن ئاسۆ هاوین ساڵی ٦٨ لە شەرێکی نابەرامبەر لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمدا شەهید بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکاری کاک سمایل ڕهحمانپوور دەکاو خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ.