لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەرێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی وەکوو کۆبوونەوەی کۆمەڵێک لە کارمەندانی مێترۆی گولشەهری کەرەج لە بەردەم وێستگەی مێترۆ لە کەرەج، کرێکارانی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی لاستیکی بارزی سنە لە حەوشەی کۆمپانیاکە، کرێکارانی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ماتۆڕی تراکتۆر لە تەورێز بۆ چەندین ڕۆژی بەردەوام لە شوێنی کارەکانیان، کرێکارانی کانگای “مس”ی سیرجان بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لە بەردەم فەرمانداری سیرجان و جووتیارانی ئیسفەهان بۆ نۆهەمین ڕۆژی بەردەوام لە سەر ڕووباری وشکی زایەندەڕوود بەڕێوەچوو.