کۆمپانیای فایزێر، ئیزنی بەرهەمهێنانی حەبی کۆرۆنای بە ٩٥ وڵات بە تایبەتی ئێران، بە بێ ئەوەیکە پارەی مافی داهێنان بۆ کۆمپانیای فایزێر وەرگرێ داوە.
کۆمپانیای ئەمریکایی فایزێر لە ڕێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕێکخراوی” میدیسێنس پاتێرپوول” سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە بۆ بەرهەمهێنانی حەبی” پاکسلووید” بۆ چارەسەری پەتای کۆرۆنا ئیزنی بە ٩٥ وڵات داوە کە بە خۆڕایی و بەبێ ئەوەیکە پارەی مافی داهێنان تا کۆتایی پەتای کۆرۆنا وەربگرێ و ئەو حەبە کە پێش لە مەرگی لە سەتا ٩٠ی خەڵکی بە ساڵاچوو دەگرێ بەرهەم بهێنن.
بەپێی ئەو راپۆرتە بەرپرسانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕەزامەندیی خۆیان دەربڕیوە و رایانگەیاندووە کە بەو پێیە بە بەرهەمهێنانی ئەو حەبە ٤ میلیارد کەس لە جیهاندا دەستیان بەو حەبە ڕادەگا و پێش لە مەرگی خەڵک بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دەگرێ.