کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ و دوو چالاکی مەدەنی و ژینگەیی لە شاری سەردەشت و پیرانشار لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کران.
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی هێزەکانی ئیتلاعاتی سەردەشت کچێکی تەمەن ١٧ ساڵیان بە ناوی شەرارە ئیسماعیلی بە توومەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کرد.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەزەڵوەر، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار جەهانگیر ساغەر نیا تەمەن ٣٣ساڵ، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز و خەبات خەتیاڵ تەمەن ٤٠ ساڵ خەڵکی شاری پیرانشاریان دەسبەسەر و بۆ ناوەندی ئیتلاعاتی ئەو شارە راگواستەوە.