کۆمیتەی سێهەمی ڕێکخراوی نەتە یەکگرتووەکان، پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی مەحکووم کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆمیتەی سێهەمی کۆمەڵگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ٧٩ دەنگی بەڵی و بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک لەسەر پێشێلکاریی بێ بنەما و سیستماتیکی مافی مرۆڤ لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی مەحکووم کرد و ڕایگەیاند کە، ڕێژیمی ئێران زیاد لە حەد لەو وڵاتە پیشێلکاریی مافی مرۆڤ دەکا و گوێ بە یاساکانی مافی مرۆڤی کۆمەڵگەی جیهانی نادا و دەبێ پیش بەو نادادپەروەری و پیشێلکارییە بگیردرێ.
ئەو کۆمیتەیە، لەو بڕیارنامەیەدا ئاماژەی بە ژمارەیەک پێشلێکاریی کرد کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییە کراون، وەکوو: سزای سێدارە، دەسبەسەرکرانی بەرفراوان و سیستماتیک، دەسبەسەرکرانی زۆرەملی، بێبەشکردنی بەندکراوان لە دەسپێڕاگەیشتنییان بە دەرمان و خزمەتگوزارییەکانی پزیشکی، هەڵسووکەوتی نامرۆڤانەی بەرپرسانی ڕێژیم لەگەڵ بەندکراوان لە بەندیخانەکانی ئێران، ئازار و ئەشکەنجەی چالاکانی مافی مرۆڤ و بەکارهێنانی ئەشکەنجەی نامرۆڤانە بۆ دانپێدانانی زۆرەملی تۆمەتباران و تاوانبارکردنیان و مردنی گوماناوی لە بەندیخانەکان، هەروەها ناسنامەی ٣٢٤کەس لە کوژراوانی خەزەڵوەری بڵاوکردەوە.