ڕۆژنامەی” ئیسرائیلهیووم” دەڵێ: تیمە تێرۆریستییەکان ڕاستەوخۆ لە ئێرانەوە نێردراونەتە کۆلۆمبیا و بۆ تۆڵەکردنەوەی کوشتنی موحسێن فەخریزادە ویستوویانە بازرگانانی ئیسرائیلی تێرۆر بکەن.
سەرەڕای ئەوەیکە بەرپرسانی حکوومەتی کۆلۆمبیا، حیزبوڵای لوبنانیان بە بەرپرسی هێرشی تێرۆریستی بۆ سەر بازرگانانی ئیسرائیلی تۆمەتبارکردووە، ڕۆژنامەی” ئیسرائیلهیووم” ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری هێندیک لە سەرچاوە زانیارییەکانی ئیسرائیلەوە کە نەیانویستوە ناویان ئاشکرا بێ ڕایگەیاند کە بە ڕواڵەت حیزبوڵا جێبەجێکاری ئەو کردوە تێرۆریستییەیە بەڵام ئێمە لەوە دڵنیاین کە سپای قودسی ڕێژیمی ئێران بەرپرسی ڕاستەوخۆیە لە دارشتنی ئەو کردوەو تێرۆریستییە و جێبەجێکردنی.
لەدڕێژەی ڕاپۆرتەکەدا هەروەها هاتووە کە لە هەرشێونێکی ئەو جیهانە ڕێکخراو یان کردەوەیەکی تێرۆریستی لە ئارادابێ ئەوە هێزەکانی سپای قودسی ڕێژیمی ئێران ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ یارمەیییان دەکەن.
ئەو سەرچاوەگەلە هەروەها ڕایانگەیاندووە کە تیمە تێرۆریستییەکان، ڕاستەخۆ لە ئێرانەوە ڕەوانەی وڵاتی کۆلۆمبیا کراون و سپای قودسی ڕێژیمی ئێران دەیهەویت بە مەبەستی تۆڵەکردنەوەی کوشتنی ” موحسێن فەخریزادە” زانای ناوکیی ئێرانی” بازرگانە ئیسرائیلییەکان لەو وڵاتە تێرۆر بکات.
جێگای ئاماژەیە کە پێشتر وەزیری بەرگریی کۆلۆمبیا، حیزبوڵای لوبنانی بە چالاکیی تێرۆریستی لە خاکی وڵاتەکەی تۆمەتبار کردبوو.