ئەمریکا، بریتانیا و ئۆسترالیا ڕایانگەیاند: هەکێرەکانی سەر بەڕێژیمی ئێران بەشیوەیەکی بەربڵاو و بەرنامە بۆداڕێژراو، ژێرخانە ئابوورییەکانی ئەمریکایان وەکوو بەشی گەیاندن وگواستنەوە و تەندروستی کردۆتە ئامانج.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی” سی ئێن ئێن” چەندین ئاژانسی فیدراڵی ئەمریکا و ڕێکخراوە هاوشێوەکانی لە بریتانیا وئۆسترالیا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە بەیاننامەیەکدا بە هاوبەشیی ئیدارەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵ ” ئێف بی ئای” ئاژانسی ئاسایشی سایبێری و ژێرخانە ئابوورییەکانی ئەمریکا و ناوەندی ئاسایشی سایبێریی ئۆسترالیا و بریتانیا، ڕایانگەیاند کە هەکێرەکانی سەر بە رێژیمی ئێران لە هیرشێکی سایبێریدا ژێرخانە ئابوورییە گرینگەکانی ئەمریکایان کردۆتە ئامانج و بەمشێوەیە باج لە کەسانی قوربانی وەردەگرن.
لەدڕێژەی بەیاننامەکەدا ئەو سێ ئاژانسە سەرەڕای ئاماژە بە هێرشی سایبێری هەکێرەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران و هەڕەشەی بەردەوامی ئە گرووپە هەکێرە بۆ سەر ژێرخانە گرینگ و هەستیارەکانی ئەمریکا، بریتانیا وئۆسترالیا، داوایان کردووە کە بە خێرایی دەبێ پێش بەو هێرشانەی رێژیمی ئێران بگیردرێ.