دوو ژن لە شارەکانی کامیاران و دیواندەرە بە هۆکاری نادیار خۆیان هەڵواسی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی چاونیوز (ناوەندی ماڤی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ـی خەزەڵوەری ١٤٠٠ـی هەتاوی، کچێکی مێرمنداڵ بە ناوی “ئیلینا سادقی” تەمەن ١٤ ساڵ خەڵکی شاری کامیاران بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵواسیوە و پاش گەیاندن بە نەخۆشخانەی کرماشان گیانی لەدەست داوە.
هەروەها لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێک بە ناوی “نیگار پەی حەسەن” خەڵکی شاری دیواندەرە بە هۆکاری نادیار خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەست داوە.
جێی ئاماژەیە لە ماوەی مانگەکانی رەزبەر و خەزەڵوەری ئەمساڵ ٥ ژن و کچی لاو و هەروەها دوو پیاوی لاو بە هۆکاری جۆراوجۆر لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.