ڕێژەی زۆری تووشبوون بە نەخۆشییە دەروونییەکان لە ئێران بووەتە جێگای مەترسی و منداڵان زۆرترین بەرکەوتەی ئەم جۆرە نەخۆشییانەن.
بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی زانستەکانی دەمارەکانی هەستیاری لەش لە زانکۆی ئازادی ئیسلامی ئەراک دەڵێ: بەپێی دوایین پێداچوونەوەی گشتیی، ڕێژەی ئەو کەسانەی کە لە ئێراندا تووشی نەخۆشییە دەروونییەکان دەبن ٣٠٪ە کە کە یەکێک لە ڕێژە بەرزەکانە .
دوکتور حەمیدڕەزا مهاجرانی لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی ئیسنا ڕایگەیاند: بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی کۆماری ئیسلامی، لانیکەم ٢١ ملیون کەس کە دەکاتە سی لە سەدی دانیشتووانی ئێران، تووشی کێشە و نەخۆشیی دەروونی بوونە. ئەمە بەو مانایە کە لە هەر چوار کەس کەسێک تووشی ئەم جۆرە نەخۆشییە بووە؛ ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە پارێزگاکانی ناوەندی ئێران، هێشتا لێکۆڵینەوەیەکی ڕاست و دروست و سەربەخۆ لەو بوارەدا نەکراوە.
هەروەها دوکتور مهاجرانی ئەمەشی زیاد کرد کە بەپێی ئاماری وزارەتی تەندروستی، ڕێژەی ئەو ژنانەی کە تووشی ئەم جۆرە نەخۆشییانە بوونە لە پیاوان زیاترە؛ بەپێی ئەو ئامارە لە یەکساڵی ڕابردوودا ٢٣.٤ لە سەدی کەسانی پێگەیشتوو لە ئێران تووشی نەخۆشی دەروونی بوونە کە ٢٧.٦ لە سەدیان ژن و ١٩.٤ لە سەدیشیان پیاوانن.
دوکتور مهاجرانی لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا وتی: ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئەوە دەردەخا کە لەم کاتەدا تەمەنی لاوەتی گرینگترین بەشی تەمەنە کە تاکەکان تووشی کێشەی دەروونی دێن، هەروەها منداڵانی ئەم سەردەمە زیاتر لە پێشوو تووشی نەخۆشییە دەروونییەکان دەبن.