لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ڕۆژی ڕابردوو ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە دڕێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی گوندەکانی بەندەرعەباس لە یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی ئەو شارە، کرێکارانی شارەوانیی سنە لەبەردەم بینای شۆرای شاری سنە، کرێکارانی کۆمپانیای سەبەلان پارچەی ئەردەبیل لە حەوشەی کۆمپانیاکە، شوفێر تاکسییەکانی کەهنووج لەبەردەم دەفتەری شۆرای شار و کرێکاران و کارمەندانی کۆمپانیای گلوبال پێترۆتەکی کیش لە ئەهواز بەڕێوە چوو.