تێکهەڵچوونی چەکداریی چەند کەسێکی نەناسراو و هێزە ئینتیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری ڕیگان، کوژران و بریندابوونی ٦ کەس لە هێزەکانی ڕێژیمی لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، شەوی سێشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، پاش تێکهەڵچوونێکی چەکداریی لەنێوان یەکەی تەکاوەری نێرماشیر و چەند چەکدارێکی نەناسراو لە ڕۆژاوای دەشتی سەمسوری شاری ڕیگان، دوو چەکداری هێزە ئینتیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران کوژران و ٤ کەسی دیکەش برینداربوون.
کەمپەینی چالاکانی بەلووچ لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاند کە پاش تێکهەڵچوونە چەکدارییەکە، دوو کەس لە هێزەکانی ڕێژیم بە ناوی” ئێحسان شێرخانی و ڕزوانی” کوژران و هەروەها ٤ کەسی دیکەش بە ناوەکانی ” موحسێن ئەعلایی، محەممەد سادق موعین نەژاد، عەلی زولعەلا و عەلی تانوەردی” بریندار بوون.