ناوگانی پێنجەمی هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل پێکەوە مانۆڕێکیان بە ناوی “ڕاهێنانی دەرچوون” لە ئاوەکانی دەریای عومان بەڕێوە برد.
ناوگانی پێنجەمی هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە بنکەی سەرەکییان لە وڵاتی بەحرەینە، ڕایگەیاندووە بەلەمە شەڕکەرەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل مانۆڕێکی هاوبەشیان بەڕێوە بردووە.
ناوگانی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا لە پەیامێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا لە تویتێر بڵاو کراوەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە کە بەلەمە شەڕکەرەکانی “یو ئێس ئیس پۆرتلەند” و بەلەمی جۆری “ئەی ئێن ئێس هانیت”ی ئیسرائیل مانۆڕەکەیان بە سەرکەوتوویی بەڕێوە بردووە .
ئەم مانۆڕە کە لە ڕاگەیاندنەکەی ناوگانی پێنجەمدا هاتووە بۆ زیاتر ئامادەبوون و ئەمنییەتی کەشتیڕانی و هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی لەم ناوچەدا بەڕێوە چووە.