٣٩هەمین دانیشتنی داداگاییکردنی “حەمید نووری” یەکێک لە ئەنجامدەرانی ئێعدامەکانی ساڵی ٦٧ی هەتاوی ئێران، لە وڵاتی ئاڵبانی بەڕێوە چوو.
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، دانیشتنی دادگای حەمید نووری، کە ڕۆڵی لە ئێعدامەکانی هاوینی ساڵی ٦٧ی هەتاوی لە ئێراندا بووە، لە شاری درووس لە وڵاتی ئاڵبانی بە شایەتی “ئەکبەر سەمەدی” کە یەکێک بووە لەو کەسانەی کە لەو ئێعدامانە ڕزگاری بووە، بەڕێوە چوو.
ئەکبەر سەمەدی لەو دانیشتنەدا وتی:” ساڵی ٦٥ چەندین جار حەمید نووریم لە ڕێرەوی مەرگدا دیوە و لەلایەن ناوبراوە براوەتە لای هەیئەتی کۆمیتەی مەرگ و دیسان گەڕاندوویانەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی”.
سەمەدی دەڵێ ڕۆژی ١٢ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێستای ڕێژیمی ئێران، کە ئەوکات بەڕێوەبەری سەرەکیی ئەو هەیئەتە بوو، داوای لێکردم کە خەباتی چەکداری مەحکووم بکەم و من داوای ناوبراوم ڕەت کردەوە.
ئەکبەر سەمەدی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ڕۆژی ١٢ی گەلاوێژی ساڵی ٦٥، هەر چەند خولەک جارێک ناوی گروپێکی دە تا پازدە کەسی لەلایەن حەمید نوورییەوە دەخوێندراوە و دەیانبردن بۆ لەسێدارەدان، هەر بۆیە لەگەڵی هەواڵی دەسبەسەرکردنی حەمید نووری هەوڵمدا بێم و هەموو ڕاستییەکان وەک خۆی باس بکەم.