کوردێکی پەنابەری خەڵکی مەهاباد نیشتەجێ لە شاری فالون لە وڵاتی سوید، خەڵاتی فرەلایەنی پێبەخشرا.
هەموو ساڵێک لە مانگی نوامبردا، لە وڵاتی سوید خەڵاتی فرەلایەنی، دابەش دەکرێت و دەدرێ بەو کەسانەی لە بواری خۆگونجاندن و تێکەڵاوبوون بە کۆمەڵگا چالاکن.
سیامەک لوتفیانی خەڵکی شاری مەهاباد و دانیشتووی شاری فالون لە سوید، ئەمساڵ براوەی ئەو خەڵاتەیە.
سیامەک لوتفیانی تەنیا ٣ ساڵ و نیوە لە سوید دەژیت. ناوبراو لەپێناوی لێکنزیککردنەوی کوڵتووری نەتەوە جۆراوجۆرەکان بە یەکتر لەنێو کەسانی تازەهاتوو و سویدییەکان، چالاکی جۆراوجۆر وەکوو هاوکاری پەناخوازان، هەڵمەتی ژینگەپارێزی لە چوارچێوەی گەشتی شاخەوانی و چالاکیی خێرخوازانە ڕێکدەخات.