لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ڕۆژی ڕابردوو ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی وەکوو کۆبوونەوەی کۆمەڵێک لە کرێکارانی بەشی بەرهەمهێنانی ماتۆڕی تراکتۆرسازی تەورێز بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لە حەوشەی کۆماپانیاکە، کرێکارانی کانگای بەردی زەرەند لە کرمان لە شوێنی کارەکەیان، کارمەندانی موخابەراتی سەبزەوار لەبەردەم بینای فەرمانداریی ئەو شارە و کۆمەڵیک لە جووتیارانی ئیسفەهان بۆ چەندمین ڕۆژی بەردەوام لەسەر ڕووباری وشکی زایەندەڕوود بەڕێوە چوو.
هەروەها ناڕازییان بە هەواڵدەریی هرانایان ڕاگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی خواست و ویستەکانیان لەلایەن بەرپرسانی حکومەتەوە جێبەجێ نەکرێ، درێژە بە کۆبوونە و ناڕەزایەتییەکانیان دەدەن.