ڕێژیمی ئێران بە پارە لە شارەکانی حوران و جەولان لە باشووری سووریە خەریکی ئەندامگیرییە.
ڕۆژنامەی” شەرقولئەوسەت” لە زاری سەرچاوە سەربازییەکانی ئیسرائیلەوە، ڕۆژی دووشەممە٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە هێزە سەربازییەکانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە شارەکانی”حوران و جەولان” لە باشووری ئەو وڵاتە بە مەبەستی ئەندامگیری بۆ ئامانجە سیاسی و ئایینییەکانیان پەنایان بۆ جانتای پڕ لە دۆلار بردووە و بە پارە لاوانی ئەو شارانە دەکەن بە ئەندامی سپای قودسی ڕێژیمی ئێران.
لە بەشێک لە ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی” شەرقولئەوسەت”دا هاتووە کە میلیشیاکانی ڕێژیمی ئێران، پارەیەکی زۆریان داوە بە خەڵکی شاری ئەلسوەیدا بە تایبەتی ڕێبەرانی گرووپی دۆروزییەکان کە هێندێکیان بە پشتیوانی ڕێژیمی بەشار ئەسەد نێوبانگیان دەرکردووە.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە دۆروزییەکان ماوەیەکە بۆ پارە پشتیان لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد کردووە و پشتیوانی لە ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵای لوبنان دەکەن.