فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو بە مووشەک بنکە و مۆڵگەی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی لە شاری ئەبووکەماڵ لە ڕۆژهەڵاتی “دێرەزوور”ی سووریە بۆمباران کرد.
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە لە هێرشێکی دڕۆنی نەناسراودا بنکەی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە شاری ئەبووکەماڵ هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی سووریە کرایە ئامانج و خەسارێکی گەورە دراوە لە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە سووریە.
شایانی باسە کە ئەم هێرشە دڕۆنییە چەند ڕۆژ پاش ئەوەیکە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە ترسی هێرش بۆسەر بنکە و بارەگاکانیان لە شاری ئەبووکەماڵ ئاڵا ناسراوەکانی خۆیان کۆ کردبووەوە و ئاڵای هاوشێوەی ئاڵای ڕێژیمی سووریەیان لە سەر بنکە و بارەگاکانیان هەڵکردبوو، کراوەتە سەریان.