یەکیەتیی ژنانی دیمۆکراتی کوردستان لە ئوتریش بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن سمینارێکی بۆ دوکتۆر عەلی مازوچی لە ڕۆژی ١٢ی مارسدا پێک هێنا.
سمینارەکە بە ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزنان له گیانی پاکی شەهیدان‌و ڕاگه‌یاندنی ڕیزی به‌رنامه‌کان لەلایەن خاتوو سەیران ئەمینی ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان خاتوو بەهار هەمزەنژاد، بەرپرسی یەکیەتیی ژنان دیمۆکراتی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش باسی له‌وه کرد که مه‌به‌ستی یه‌کیه‌تیی ژنان له ئوتریش له گرتنی ئه‌و ریوڕه‌سمه بۆ تێڕوانینی له‌سه‌ر ٨ی مارس، وەکو سەمبولێکی دێموکراتیک و خەباتی ژنان بۆ مافی بەرانبەری ده‌گه‌ڕێته‌وه. پاشان پەیامی یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستان لە لایەن خاتوو شەهلا خزری خوێندرایەوە.
له بڕگه‌ی سه‌ره‌کیی سمینارهکهشدا دوکتۆر عەلی مازوچی بە ئاماژە بە خەباتی ژنان‌و مێژووی ٨ی مارس لە سەرەتاوە تاکو ئێستا، باسی له ره‌وتی مێژوویی خه‌باتی ژنان بۆ یه‌کسانی له ئێران و کوردستاندا کرد.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئوتریش لە لایەن هاوڕێ خدر هەمزەنژاد، بەرپرسی کۆمیتە خوێندرایەوەو سمیناره‌که به شێعرێک لەلایەن خاتوو شەهلا خزری‌و ڕێزگرتنی کۆمیته‌ی حیزب له خاتوو به‌هار هه‌مزه‌نژاد، بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە ئوتریش کۆتایی پێهات.